٤ ئایار ٢٠٢٦ - ٢٣:٤٨
Source: Mehrnews
ئەمریکا وڵامی گەڵاڵەکەی ئێرانی دایەوە

سەبارەت بە وەرگرتنی وەڵامی ئەمەریکا بۆ ئێران و دەستپێشخەری ١٤ خاڵی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: وەڵامی ئەمریکامان لە ڕێگەی پاکستانەوە پێگەیشت.

بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: من باسی وردەکارییەکانی ناکەم چونکە لەژێر پێداچوونەوەدایە.
بەقایی ڕایگەیاند: سەبارەت بە وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا بۆ ئێران و دەستپێشخەری ١٤ خاڵی ئێران، بەڵێ؛ وەڵامی ئەمریکامان لە ڕێگەی پاکستانەوە وەرگرت.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا خووی زیادەڕەوی هەیە کە وازی لێبهێنن بۆیان ئاسان نییە. ئەو پرسانەی کە لە میدیاکانەوە وروژێنراون و ئەو وردەکارییانەی کە سەبارەت بە ڕەهەندە ئەتۆمییەکان باسیان کردووە، بە شێوەیەکی سەرەکی قسە و باسن. هەروەها ئەو قسە و باسانە لەسەر بنەمای خولەکانی پێشووی دانوستانەکانە.

ئەمریکا ڕێگەی بە هیچ کام لەو دوو پرۆسەی دیپلۆماسییە نەداوە کە ساڵی ڕابردوو دەستیپێکردووە بگەنە ئەنجام. لەم قۆناغەدا جگە لە کۆتایی هێنان بە شەڕ باسی هیچ شتێکی تر ناکەین.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت لێپرسینەوە لە ئەمریکا بکات کە گەرووەکەی نائەمن کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha